لە رێکخراوی Refugee Connection، ئێمە دەزانین کاتێک کە  بۆ وڵاتێکی نوێ کۆچ دەکەی ، چەندە ئاستەمە کە لەگەڵ خەڵکی خۆجێیی پێوەندی بگری. ئەوە زۆر ئاسانە کە کاتەکانت لەگەڵ خەڵکێک کە زمانەکەت دەزانن و کولتوورەکەت دەناسن تێپەرێنی، بەڵام ناسینی هاورێی بریتیش و شارەزایی لە شاری نوێتدا، بەشێکی گرینگە لە بونیاتنانی ژیانێکی نوێ لێرە.

پێتان خۆشە کە خەڵکی نوێ بناسن؟ حەزتان لێیە لەگەڵ ئەوەی کە لەندەن وەکوو خەڵکی خۆجێیی شارەزا دەبن، هاوکات زمانی ئینگلیسیەکەشتان باشتر بکەن؟ بۆ پرۆژەی ١:١ ناونووسی بکەن. ئێمە پێش ئەوەی هاورێ نۆێیەکەتان پێ بناسێنین، پێوەندیتان پێوە دەکەین.

تکایە ئاگادار بن کە، ئێمە دامەزراوەیەکی سەربەخۆین و هەموو زانیارییەکانتان بە دڵنیاییەوە لای ئێمە پارێزراو دەبێت.

ئێمە بۆ کێشەی ماڵ، فایلکاری بنێفیت و هەرەها سیستەمی پەنابەری، لەوانەیە بتوانین هاوکاریتان بکەین.

بە کرتە کردن لەسەر ئەو هێلەی خوارەوە، فۆرمەکە دانلۆد بکە و بە ئیمەیل بۆ ئێمەی بنێرە. ئیمەیل:

info@refugeeconnection.org.uk

 

 

ئەم فۆرمە بە زمانی ئینگلیسییە، تکایە هەوڵ بدە پری بکەیتەوە یان داوا لە کەسێک بکە بۆ پر کردنەوەی یارمەتیت بدات. ئەگەر ناتوانی، نیگەران مەبە - پێوەندی تەلەیفۆنیمان پێوە بکە یان ئیمەیلێکمان بۆ بنێرە، ئێمە هەوڵ دەدەین

وەرگێڕێکتان بۆ پەیدا بکەین.